إعدادات العرض
هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی ڕەش وخەتی سوری تێدابێت جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-
هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی ڕەش وخەتی سوری تێدابێت جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-
لە بەرائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیچ کەسێکم نەبینووە لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە لە نێو جلێکی ڕەش وخەتی سوری تێدابێت جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، قژی هەتا نێو شانەکانى درێژ بوو، ونێو شانەکانى پان بون (چوار شانە بووە)، (باڵای) نە كورت بوو ونە درێژ بوو بەڵکو مامناوەند بوو».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Hausa Português മലയാളം Русский Tiếng Việt Kiswahili Magyar ქართული සිංහල Română অসমীয়া ไทย ગુજરાતી मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
بەرائی کوڕی عازیب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هیچ کەسێکی نەبینووە جوانتر بێت لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوانەى کە قژیان هەتاوەکو نێو شانیان درێژە وجلێکی ڕەشیان لەبەردایە تێكەڵ بە خەتی سوور، لە سیفەتە لاشەییەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: نێو شانەکانى پان بووە (چوار شانە بووە)، باڵای مامناوەند بووە نە كورت بووە ونە درێژ.فوائد الحديث
ڕوونكردنەوەی هەندێك لە سیفەتە جوانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕووكەشدا وەكو جوانی قژ وسینگ فراوانی وجوانی باڵا وهتد.
ئاماژەیە بۆ خۆشەویستی هاوەڵە بەڕێزەكان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، تەنانەت ئەوان سیفەتە دەرەکی وناخییەکان وڕەوشت وجوڵە وژیاندی هەموو دەگێڕنەوە بۆ خەڵكی دووای خۆیان.