پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ دەست بەئاو گەیاندن دەچوو، من وتازە پێگەیشتووێک ئاو ودار گۆچانێکمان بۆ ھەڵدەگرت؛ وبە ئاوەکە تارەتی دەگرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو وخزمەتكارێكی هاوتەمەنی شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەكەوتن ئەگەر دەربچووایە بۆ دەست بەئاو گەیاندن، وگۆچانێكیان لەگەڵ خۆیان دەبرد كە سەرەكەی وەكو سەری ڕم وابوو بۆئەوەی پارچە قوماشێكی پێوە هەڵبواسن ودایبپۆشێت لەكاتی دەست بەئاو گەیاندنیدا، هەروەها وەكو سوترەیەك -بەربەستێك- بەكاری دەهێنا لەكاتی نوێژدا، هەروەها كوندەیەکی لە پێست دروستكراوی بچووكیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرت كە پڕ بوو لە ئاو، ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرئاوكردنی تەواو بكردایە یەكێكیان كوندەكەی پێدەدا وتارەتی بە ئاوەكە دەگرد.

فوائد الحديث

پێویستە مسوڵمان لەکاتی دەست بەئاو گەیاندندا ئەو شتە ئامادە بکات کە خۆی پێ پاک دەکاتەوە؛ تاوەكو پێویست بە هەستان نەكات وببێتە هۆی پیسبوونی لاشەی.

پاراستنی عەورەت -شەرمگە- لەکاتى سەرئاوکردن بۆئەوەى کەس سەیری نەکات، چونکە سەیرکردنی عەورەت حەرامە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دارگۆچانەکەى لەسەر زەوی دەچەقاند وشتێک وەکو پەردەیەکی لەسەر دادەنا بۆئەوەی لەکاتى سەرئاوکردندا دیار نەبێت.

پێویستە ڕەوشت وڕێسا وئەدەبە ئیسلامیەکان فێری منداڵان بکرێت وپەروەردە بکرێن لەسەر جێبەجێکردنیان؛ بۆئەوەى ئەوانیش نەوەکانى خۆیان فێر بکەن.

التصنيفات

فەزڵی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-, خزمەتکارەکانی پێغەمبەر ﷺ, لابردنی پیسییەکان, ئادابەکانی سەرئاو کردن, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە خۆشۆردن ودەستنوێژگرتندا (خۆ پاککردنەوەدا)