کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا

کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک بەرز کرامەوە (بەرەو ئاسمان) بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بووم، نینۆکیان لە مس بوو؛ چڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، ووتم: ئەوانە کێن ئەی جبریل؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن کە گۆشتی خەڵکی دەخۆن، وتانە وتەشەر لە کەسایەتیان دەدەن».

[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە کاتێک بەرز کرایەوە بەرەو ئاسمان لە شەوی شەوڕەوی وبەرزبوونەوە (ئیسرا ومیعراج)؛ بە لای کەسانێکدا تێپەڕ بوو كە نینۆکیان لە مس بوو، وچڕنووکیان لە دەموچاو وسینگی خۆیان دەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە جبریل كرد -علیه السلام-: ئەوانە چییان كردووە هەتا بەو شێوەیە سزا بدرێن؟ جبریل -علیه السلام- فەرمووی: ئەوانە غەیبەتی خەڵكی دەكەن، وقسە لەسەر ناوبانگ وكەسایەتیان دەكەن بە ناهەق.

فوائد الحديث

هۆشداریەكی توند سەبارەت بە غەیبەت کردن، وچواندنى غەیبەتکەر بە گۆشت خۆری مرۆڤ.

تانەدان وبە خراپە باسكردنی خەڵكی وهاوماناكانیان؛ هەموو ئەمانە غەیبەتن ولە تاوانە گەورەكانن.

كاتێك دەفەرموێت: (چڕنووكیان...دەدا)؛ تەیبی دەڵێت: چونكە چڕنووكدان لە ڕوو وسینگ لە سیفەتی ئەو ئافرەتانەیە كە هاوار دەكەن لەكاتی ناخۆشیدا؛ بۆیە كردیانی بە سزا لەسەر ئەوانەی غەیبەتی مسوڵمانان دەكەن وبوهتانیان بۆ هەڵدەواسن، وئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم كارانە لە سیفەتی پیاوان نییە، بەڵكو سیفەتی ئەو جۆرە ئافرەتانەیە لە خراپترین حاڵ وقێزەوەنترین دیمەندا.

واجبێتی باوەڕهێنان بە غەیب وبە هەموو ئەو شتانەی خوای گەورە بە پێغەمبەرەكەی ڕاگەیاندووە -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی تاوانەکان