إعدادات العرض
ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات
ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات
لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا ئیعتیکافی کرد، گوێی لێبوو کە خەڵکی بە دەنگی بەرز قورئانیان دەخوێند، پەردەکەی لادا، وفەرمووی: «ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات، و با هیچ كەسێكتان لە کاتی خوێندنەوەی (قورئان) یان لە نوێژدا دەنگی بەسەر دەنگی ئەوانی تردا بەرز نەکاتەوە».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Bahasa Indonesia বাংলা ไทย অসমীয়াالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم لە مزگەوتەكەیدا ئیعتیكافی دەكرد لە نێو خێمەیەكدا؛ بۆ نزیکبوونەوە لە الله، و بیستی كە هاوەڵانی بە دەنگێکی زۆر بەرز قورئان دەخوێننەوە و بەهۆی ئەمەوە ئازاری یەكتر دەدەن. پەردەکەی خێمەكەی لادا، و سەرزەنشتی ئەوانەی کرد کە ئەو کارە دەكەن، و فەرمووی: هەمووتان بە خوێندنەوەی قورئان؛ لە پەروەردگارتان دەپاڕێنەوە، بۆیە ئازاری یەكتر مەدەن، و با هیچ کەسێک دەنگی بەسەر ئەوی تردا بەرز نەکاتەوە لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا یان لە نوێژدا.فوائد الحديث
نەهی كردن لە بەرزکردنەوەی دەنگ لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا؛ ئەگەر ئازاردان و بێزار کردنی کەسێکی تێدا بێت.
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هاوەڵانی فێری ئەدەب و ڕەوشتەکانی قورئان خوێندن دەكرد.
التصنيفات
ئادابەکانی خوێندنی قورئانی پیرۆز