إعدادات العرض
{أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ…
{أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ} [التوبة: 19] واتە: {ئایا ئێوە ئاودانی حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام دەکەنە هاوتای (کردەوەی) ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هێناوە و لە پێناوی خوادا جیهاد دەکەن، ئەوانە لە لای خودا یەکسان نین. و خودا ڕێنموێنی گەلی ستەمکار ناکات}
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کاتێک لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووم، پیاوێک ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر لە دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر حاجیاندا، یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە خزمەت کردن و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام، یەکێکی تر ووتی: جیهادکردن لە پێناوی خوادا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان، عومەر سەرزەنشتی کردن، ووتی: دەنگتان بەرز مەكەنەوە لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی هەینیدا، کاتێک نوێژەكە تەواو بوو، چوومە ژوورەوە (بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) و پرسیارم لێکرد دەربارەی ئەو بابەتەی کە تێیدا جیاواز بوون. (لەسەر ئەم باسە بوو کە) خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتەی دابەزاند: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ} [التوبة: 19] واتە: {ئایا ئێوە ئاودانی حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام دەکەنە هاوتای (کردەوەی) ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هێناوە و لە پێناوی خوادا جیهاد دەکەن، ئەوانە لە لای خودا یەکسان نین. و خودا ڕێنموێنی گەلی ستەمکار ناکات}.
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar ქართული Tiếng Việt বাংলা Indonesia ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Tagalog Kiswahili Hausa ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Русский मराठी മലയാളം ಕನ್ನಡ Српски සිංහල Türkçeالشرح
نوعمانی کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەو لەلای مینبەری پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دانیشتبوو، گوێی لە پیاوێک بوو كە دەیووت: گرنگ نییە بە لامەوە كە هیچ کارێکی تر نەکەم؛ لە دوای ئەوەی كە موسڵمان بووم، تەنها ئەوە نەبێت کە ئاو ببەخشم بە حاجیەكان. یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بە لامەوە هیچ کارێکی تر نەکەم؛ لە دوای ئەوەی كە موسڵمان بووم، تەنها ئەوە نەبێت کە خزمەتی مزگەوتی حەرام بکەم، یەکێکی تر ووتی: جیهاد لە پێناوی خودا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان. عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- سەرزەنشتی کردن بەهۆی دەنگ بەرزکردنەوەیان لەلای مینبەری پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، و ئەم باسە لە بەیانی ڕۆژی هەینیدا بوو، بەڵام کاتێک نوێژی هەینی تەواو بوو، چوومە ژوورەوە و داوای فەتوام لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- كرد؛ دەربارەی ئەو شتەی کە تێیدا ناکۆک بوون، بۆیە خوای گەورە -عز وجل- ئەم ئایەتەی دابەزاند: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} واتە: {(ئەی بێباوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بە حاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام وەکو کەسێکە کە باوەڕی ھێنا بێت بە خودا و بە ڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێگای خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات}. [التوبة: 19].فوائد الحديث
جیاوازی کردەوەکان لە پاداشتدا.
جیاوازی کردەوەکان لە پلەی چاكێتی و پاداشتدا؛ بەپێی ئەوەیە کە شەریعەت هێناویەتی، نەک بەپێی ڕا و ئیجتیهاد و بۆچوونی خەڵکی بێت.
گەورەیی و فەزڵی جیهاد لە پێناوی الله دا؛ بە مەرجی باوەڕبوون بە الله و بە ڕۆژی دوایی.
نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ مەكروهیەت و ناپەسەندی بەرزکردنەوەی دەنگ لە مزگەوتەکاندا؛ چ لە ڕۆژی هەینی بێت یان لە ڕۆژانی تر، و نابێت دەنگ بەرز بکرێتەوە بۆ ووتنەوەی زانست و نە بۆ شتی تریش؛ لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی نوێژ، چونکە ئەم دەنگ بەرز كردنەوەیە دەبێتە هۆی لێ تێکدان و سەرلێشێواندن لەسەر خودی خۆیان و لەسەر نوێژخوێنان و زیکرکارانیش.
