إعدادات العرض
1- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ژوورەوە بۆ لام، وپیاوێک لە لام بوو، ووتی: ئەی عائیشە، ئەمە کێیە؟ ووتم: برامە لە شیرپێدانەوە، فەرمووی: ئەی عائیشە، ئاگاداربن (ئەی ئافرەتان) کێ وەکو براتان دادەنێن؟ چونکە ئەو شیرپێدانە (مارەیی قەدەغە دەکات) کە برسێتی ناهێڵێت
2- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە
3- یەک یان دوو مژین؛ (مارەیی کردن) حەرام ناکەن
4- لەو ئایەتانەى دەخوێندران لە قورئاندا: (عَشْرُ رَضَعَاتٍ مَعْلُومَاتٍ يُحَرِّمْنَ)، پاشان هەڵوەشێندراوە بە (پێنج -شیرپێدانی- زانراو)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کۆچی دواییکرد، لەکاتێکدا ئەم وشانە هەر دەخوێندران لە قورئاندا
5- هیچ مەحرەمیەتێک دروست نابێت بەهۆی شیرپێدانەوە مەگەر ئەوە نەبێت کە دەچێتە نێو ڕیخۆڵەکانەوە لە مەمکەوە، ولە پێش لەشیرگرتنەوە بێت