إعدادات العرض
ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە
ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە (لەگەڵ فریشتەکانە)، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français සිංහල Hausa Português Русский Tiếng Việt Kiswahili Nederlands অসমীয়া ગુજરાતી Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە، وبە چاكی و وردی لەبەریەتی، وشارەزا ولێهاتووە لە خوێندنەوەیدا، ئەوا لە قیامەتدا پاداشت دەدرێتەوە بەوەی پلەی لەگەڵ پلەی فریشتە نێردراوە ڕێزدارە چاكەكارەكان دەبێت، وئەوەی قورئان دەخوێنێت وقورسە لەسەری وزمانی دەگیرێت لەكاتی خوێندنەوەیدا؛ بەهۆی لاوازی لەبەركردنی لەگەڵ ئەمەیشدا هەوڵی چاك دەدات، بەڵام هەر قورسە لەسەری ئەم كەسە دوو پاداشتی بۆ هەیە؛ پاداشتی خوێندنەوە وپاداشتی هەوڵدان وماندووبوونی لە خوێندنەوەیدا.فوائد الحديث
هاندان بۆ لەبەركردنی قورئان وشارەزا بوون تێیدا وزۆر خوێندنەوەی؛ بۆ بەدەستهێنانی پاداشت، وڕوونكردنەوەی بەرزی پلەی ئەنجامدەرانی ئەم كارە.
قازی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە مانای ئەوە نییە ئەو كەسەی كە زمانی دەگیرێت وقورئان خوێندنی لەسەر قورسە پاداشتی زیاترە لە كەسی شارەزا لە قورئاندا، بەڵكو كەسی شارەزا باشترە وپاداشتی زۆرترە؛ چونكە لەگەڵ فریشتە نێردراوەكانە وپاداشتی مەزن وزۆری پێدەبەخشرێت، وئەم پلەیە بۆ كەسی تر وا باسنەكراوە، ئیتر كەسێك چۆن دەگات بە پلەی شارەزا وبەهرەدار لە قورئاندا؛ لەكاتێكدا گرنگی نادات بە كتێبی الله -سبحانه وتعالی- و لەبەركردنی وخوێندنەوەی وزانست وشارەزایی تێیدا، كەسی شارەزا لە قورئان هەموو ئەمانەی جێبەجێكرد ئینجا گەیشت بە پلەی بەهرەداری وشارەزایی لە قورئاندا.
ئیبن باز دەڵێت: ئەوەی قورئان دەخوێنێت وشارەزایە تێیدا، وتەجوید دەزانێت، وبە باشی لەبەریەتی لەگەڵ فریشتە چاكەكارە نێردراوەكانە، واتا: ئەگەر بە جوانی بیخوێنێتەوە بە قسە وبە كردەوە، نەك تەنها بە جوانی بیخوێنێتەوە، بەڵكو دەبێت بە جوانی بیخوێنێتەوە، وكردەوەی پێبكات، كە بەم شێوەیە بوو ئەوا لە بێژە ومانادا جێبەجێی كردووە.