پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی

لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبووە لەسەر ئەنجامدانی هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی.

فوائد الحديث

نوێژە سوننەتەكان هەموو نوێژەكان دەگرێتەوە جگە لە نوێژە فەرزەكان، ومەبەست لە نوێژە سوننەتەکان لێرەدا: نوێژە سوننەتە راتیبەكانە كە پەیوەستن بە نەێژە فەرزەكانەوە.

نوێژە سوننەتە راتیبەكان ئەمانەن: دوو ڕكات لە پێش نوێژی بەیانی، چوار ڕكات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕكات لە دووایەوە، ودوو ڕكات لە دووای نوێژی ئێوارە، ودوو ڕكات لە دووای نوێژی خەوتنان.

دوو ڕکات سوننەتی راتیبەی پێش نوێژی بەیانی لە هەموکاتێکدا لە سەفەر وغەیری سەفردا ئەنجامدەدرێت، بەپێچەوانەى سوننەتە راتیبەکانى نیوەڕۆ وئێوارە وخەوتنان کە لەکاتى سەفەردا ئەنجام نادرێن.

دوو ڕکاتی سوننەتی راتیبەی پێش نوێژی بەیانی زۆر جەختی لەسەر کراوەتەوە، بۆیە نابێت مسوڵمان پشتگوێی بخات.

التصنيفات

فەزڵی نوێژی سونەت (خۆبەخش), سونەتە ڕاتیبەکان