پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام ناداتەوە؟

پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام ناداتەوە؟

لە موعازەوە دەڵێت: «پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام ناداتەوە؟ ئەویش ووتی: ئایا تۆ حەروریت؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا ووتی: «تووشی ئەوە دەبووین، بۆیە فەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام بدەینەوە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

موعازەی عەدەوی پرسیاری لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: بۆچی ئافرەتێك كە تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام ناداتەوە؟ عائیشە ووتی: ئایا تۆ لە خەواریجە حەروریەكانیت؟ كە زۆر پرسیار دەكەن بۆ زێدەڕۆیی كردن وتوندڕەوی؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا عائیشە ووتی: تووشی سووڕی مانگانە دەبووین كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو، وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژە فەوتاوەکان ئەنجام بدەینەوە.

فوائد الحديث

نکۆڵی وئینکاری کردن لەو کەسەی پرسیار دەکات تەنها بۆ زیادەڕەوی کردن ومشتومڕی ناپێویست.

ناوی (حەروریەت) دەگەڕێتەوە بۆ سەر شارۆچكەیەك نزیك كوفە بە ناوی (حەرورائــ)، حەروریەت كۆمەڵێك بوون لە خەواریجەكان، وعائیشە ئافرەتەكەی بە ئەوان چواند چونكە زۆر توندن لە هەموو شتێكدا وزۆر پرسیار وزێدەڕۆیی دەكەن.

مامۆستا وفێرکار ئەوەى پرسیارکار بیەوێت لەفێربوون وڕاوێژ وڕێنموێنی کردن بۆی ڕوون دەکاتەوە.

وەڵامدانەوە بە دەق باشترە؛ چونکە عائیشە نکۆڵی نەکرد لەو مانایەى ئافرەتەکە پرسیاری سەبارەتی کرد، ئەمیش لەبەرئەوەى وەڵامدانەوە بە دەق باشترە بۆ بڕینەوەی مشتومڕ وبەرهەڵستکاری.

ملكەچبوون بۆ حوكمی الله وپێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەرچیش بەندە دانایی نەزانێت لە حوكمەكەدا.

نەوەوی دەڵێت: مانای قسەكەی عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەیە: كۆمەڵێك لە خەواریجەكان واجبی دەكەن لەسەر ئافرەتی حەیزدار كە نوێژە فەوتاوەكانی كاتی سووڕی مانگانە ئەنجام بداتەوە، وئەمیش پێچەوانەی یەكدەنگی زانایانی مسوڵمانە، ئەم پرسیاركردنەی عائیشە پرسیاری نكۆڵی بوو؛ واتا: ئەمە ڕێبازی حەروریەتە وخراپترین ڕێبازە.

التصنيفات

سووڕی مانگانە وزەیستانی وپاک نەبوون لە پاش سووڕی مانگانە, قەرزدانەوەی ڕۆژوو