فرمان ب منداانتان بن ب نوردن ل تمن حوت سادا، ولان بدن لسر نونردن ل تمن د سادا، وجاانان جا بنو

فرمان ب منداانتان بن ب نوردن ل تمن حوت سادا، ولان بدن لسر نونردن ل تمن د سادا، وجاانان جا بنو

لە عەمرو کوڕی شوعەیب لە باوکیەوە ئەمیش لە باپیریەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە».

[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە دەبێت باوك فەرمان بە منداڵەكانی بكات -بە كوڕ وكچ- بە نوێژكردن لەكاتێكدا تەمەنیان حەوت ساڵە، وچۆنیەتی نوێژ ئەنجامدانیان فێر بكات. وئەگەر گەیشتنە دە ساڵی ؛ دەبێت زیاتر فەرمانیان پێبكات، ولێیان بدات لەسەر كەمتەرخەمی لە نوێژكردندا، وهەروەها دەبێت جێگایانیان لە یەكتر جیا بكاتەوە.

فوائد الحديث

دەبێت بابەتە واجبەكان لە ئیسلامدا فێری منداڵان بكرێت ؛ لەپێش باڵغ بوونیان، ولە گرنگترینیان بریتیە لە نوێژ ئەنجامدان.

لێدان بۆ پەروەردە كردنە، نەك بۆ ئازاردان، بۆیە بەلێدانێك لێی دەدرێت ؛ كە گونجاوە بۆ حاڵەتەكەی.

گرنگیدانی شەریعەت بە پاراستنی كەسایەتی وشەرەف، وداخستنی هەموو دەرگایەك كە ببێتە تووشبوون بە خراپە کاری.

التصنيفات

واجب بوونی نوێژ وحوکمی ئەو کەسەی کە نوێژ ناکات