إعدادات العرض
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی
پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی
لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی.
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Indonesia Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili Hausa ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Tagalog Русский मराठी മലയാളം ಕನ್ನಡ Српски සිංහලالشرح
سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە ئەو سپێتی ڕوومەتی پێغەمبەری دەبینی -صلى الله عليه وسلم-؛ کاتێک لە نوێژەکەیدا سەلامی دەدایەوە، ئەمیش بەهۆی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوەیدا، بەلای ڕاستیدا سەلامی یەکەمی دەدایەوە و بەلای چەپیدا سەلامی دووەمی دەدایەوە.فوائد الحديث
ڕەوایەتی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوە لەكاتی سەلامدانەوە؛ بۆ لای ڕاست و بۆ لای چەپ.
ڕەوایەتی دوو سەلامدانەوەكە بۆ لای ڕاست و بۆ لای چەپ.
نەوەوی دەڵێت: ئەگەر هەردوو سەلامەكەی دایەوە بە لای ڕاستی یان هەردووكیان بە لای چەپی یان هەردووكیان بە ڕووبەڕووی خۆی (لە پێشی خۆی)، یان یەکەمیان بە لای چەپی و دووەمیان بە لای ڕاستی، ئەوا نوێژەکەی دروستە و دوو سەلامەكە ئەنجامدراون، بەڵام فەزڵی چۆنیەتی ئەنجامدانی لەدەستداوە (بەپێی سونەت).
