إعدادات العرض
خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا
خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا
لە هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک خەڵکی لە جووتیارەکانى ئەنبات لە ژێر خۆردا وەستێنرا بوون، ووتی: ئەمە چییە؟ ووترا: بەند كراون بەهۆی سەرانە (باج) نەدان، هیشام ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Hausa Русский Tiếng Việt Magyar ქართული සිංහල Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوایان لێبێت- تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک لە جووتیارە ناعەرەبەكان لە شام، لە ژێر گەرمایی خۆردا وەستێنرا بوون، پرسیاری سەبارەتیان كرد؟ پێی ووترا: بەو شێوەیە سزا دراون چونكە سەرانە (باج)یان نەداوە لەكاتێكدا دەتوانن بیدەن. هیشام -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە فەرموویەتی: خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا بە بێ هەق.فوائد الحديث
سەرانە -جزیە-: بریتیە لە بڕێك پارە وسامان كە فەرز دەكرێت لەسەر پیاوان لە خاوەن كتێبەكان ئەوانەیان باڵغ بوون ودەوڵەمەندن بەرامبەر پاراستن ونیشتەجێبوونیان لە خاكی ئیسلامدا.
حەرامبوونی ئازاردانى خەڵکی تەنانەت کافرەکانیش ئەگەر بە هۆکارێکی شەرعی نەبێت.
هۆشداریدان بە ستەمکارەکان لە ستەمکردن.
پابەندبوون ودەستگرتنی هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە فەرمان بە چاکە ونەهی کردن لە خراپە.
نەوەوی دەڵێت: وا لێكدەدرێتەوە ئەمە ئازاردانە بە ناهەق، بۆیە سزادان بە هەق ناگرێتەوە؛ وەكو تۆڵەسەندنەوە -قەساس-، وسزا شەرعییەكان، وتەمبێ كردن ، وهاوشێوەكانیان.
التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان