پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێكردین، ونەهی لێكردین لە حەوت شت

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێكردین، ونەهی لێكردین لە حەوت شت

لە بەرائی كوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێكردین، ونەهی لێكردین لە حەوت شت: فەرمانی پێكردین: بە سەردانیكردنی نەخۆش، وشوێنكەوتنی جەنازە، وبە وەڵامدانەوەی ئەو كەسەی دەپژمێت (بڵێیت -یرحمک الله- بە ئەو کەسەی دەپژمێت ودەڵێت -الحمد لله-)، وبە یارمەتیدانی خەڵکی بۆ جێبەجێکردنی سوێندەكانیان، وبە سەرخستنی ستەملێكراو، و وەڵامدانەوەی داوەتكردن، وبڵاوكردنەوەی سەلام، ونەهی لێكردین: لە پۆشینی ئەنگوستیلەی ئاڵتون، ولە (خواردن و) خواردنەوە لە (قاپ وقاچاغی) زیوین، ولە زینی ئاوریشم (میسەرە)، ولە (پۆشینی) قەسی (جۆرە جلێکە ئاوریشمیشی تێدایە)، ولە (پۆشینی) ئیستەبرەق (جۆرێکە پۆشاكێكە لە ئاوریشمی ئەستوور دروستدەكرێت)، ولە (پۆشینی) دیباج (جۆرێکی پۆشاكێكە لە ئاوریشمی تەنک ونەرم دروستدەكرێت)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە مسوڵمانان كرد بە حەوت سیفەت وكردەوە ونەهی لێكردن لە حەوت شت؛ ئەو شتانەی فەرمانیپێكرد: یەكەم: سەردانیكردنی نەخۆش. دووەم: شوێنكەوتنی جەنازە وبەشداری كردن لە ئەنجامدانی نوێژ لەسەر مردوو وناشتنی، ونزا كردن بۆی. سێیەم: نزا كردن بۆ ئەو كەسەی پژمیوە وحەمد وستایشی الله ی كردووە، بەوەی پێی بڵێت: (یرحمك الله) واتە: (خودا ڕەحمت پێبكات). چوارەم: یارمەتیدانی بۆ جێبەجێكردنی سوێندی ئەو كەسەی سوێندی لەسەر شتێك خواردووە وباوەڕپێكردنی، واتا ئەگەر كەسێك سوێندی لەسەر بابەتێك خوارد ولە تواناتدا بوو یارمەتی بدەیت بۆئەوەی سوێندەكەی جێبەجێ بكات؛ ئەوا یارمەتی بدە بۆئەوەی ناچار نەبێت كەفارەت بدات لەسەر سوێندەكەی. پێنجەم: سەرخستنی ستەملێكراو، بە پاڵپشتیكردنی ودوورخستنەوەی ئەو ناڕەحەتیەی تووشی دەبێت لەلایەن ستەمكارەوە بەپێی توانا. شەشەم: وەڵامدانەوە داوەتی بۆ چێشت خواردن، وەكو وەلیمەی هاوسەرگیری، وعەقیقە (مەڕەمنداڵە)، وهاوشێوەكانیان. حەوتەم: بڵاوكردنەوەی سەلام كردن و وەڵامدانەوەی. وئەو شتانەی نەهی لێكردوون بریتین لە: یەكەم: پۆشینی ئەنگوستیلەی ئاڵتون وخۆڕازاندنەوە پێی. دووەم: خواردنەوە لە پەرداخ ودەوری زیوین. سێیەم: دانیشتن لەسەر میسەرە، ئەمیش ڕاخەرێكە لەسەر پشتی ئەسپ و وشتر دادەنرێت وەكو زین وایە ولە ئاوریشم دروست دەكرێت. چوارەم: پۆشینی ئەو جلەی لە كەتانی تێكەڵ بە ئاوریشم دروست دەكرێت كە پێی دەووترێت: (قەسی). پێنجەم: پۆشینی جلی ئاوریشم. شەشەم: پۆشینی ئیستەبرەق، واتا ئاوریشمی ئەستوور. شەشەم: پۆشینی دیباج، ئەمیش جۆرێكە لە جۆرەكانی ئاوریشم ولە نایابترینیانە.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی هەندێك لە مافەكانی مسوڵمان بەسەر برای مسوڵمانی.

بنچینە ئەوەیە هەرشتێك لە شەریعەتدا هاتبێت لە فەرمان ونەهیەكان؛ ئەوا پیاوان وئافرەتانیش دەگرێتەوە، مەگەر شتێك تایبەت كرابێت بەوەی تایبەتە بە پیاوان یان تایبەتە بە ئافرەتان.

فەرموودەكانی تر بەڵگەن لەسەر ئەوەی نەهی كراوە لە ئافرەت شوێنی جەنازە بكەوێت.

فەرموودەكانی تر بەڵگەن لەسەر ئەوەی ڕێگەپێدراوە ئافرەتان ئاڵتون وقوماشی ئاوریشم بپۆشن.

التصنيفات

ئادابە شەرعییەکان, هەڵگرتنی مردوو ولە گۆڕ دانانی