إعدادات العرض
من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد
من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، ووتی: «من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Tiếng Việt සිංහල Português Русский অসমীয়া Kiswahili Nederlands Hausa ગુજરાતી Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasy Македонскиالشرح
پێشەوای ئیمانداران عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای بەردە ڕەشەكە لە گۆشەیەكی كەعبە وماچی كرد، ووتی: دەزانم تۆ تەنها بەردێكیت، زیان وسوودت نییە، ئەگەر نەمبینیایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی دەكردیت ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەكرد.فوائد الحديث
ماچکردنی بەردەکە ڕەشە ڕێگەپێدراوە بۆ تەوافکاران كاتێك بە لایدا تێپەڕ دەبن؛ ئەگەر بە ئاسانی بتوانن ماچی بکەن.
مەبەست لە ماچكردنی بەردە ڕەشەكە؛ شوێنكەوتنی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-.
نەوەوی دەڵێت: مانای ئەوەیە توانای سوود پێگەیاندن وزیان لێدانی نییە، وئەو بەردێكی خوڵقێنراوە هەروەكو بەردەكانی تر كە سوود وزیانیان نییە، وعومەر لەو وەرزەدا باسیكرد؛ بۆئەوەی خەڵكی بیبیستن، ولەمانەوە خەڵكی تر لە شوێنە جیاوازەكاندا لەبەری بكەن.
پەرستنەکان لەسەر دەق بنیات نراون؛ بۆیە پەرستنێك ڕێگەپێدراو نییە تەنها ئەوانە نەبێت کە خواى گەورە یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەشەریعەتدا بڕیاریان لەسەر داوە.
ئەگەر پەرستنەکە دروست وڕاست -سەحیح- بوو ئەوا کردەوەى پێدەکرێت ئەگەرچیش حیکمەتەکەى نەزانرێت؛ چونکە جێبەجێکردنی فەرمانەکە وگوێڕایەڵبوونی خەڵکی بۆی لە حیکمەتە ومەبەستی سەرەکیە.
نەهی كردن لە ماچكردنی ئەو شتانەی كە لە شەریعەتدا ڕێگەپێدراو نییە ماچكردنیان لە ڕوانگەی پەرستنەوە وەكو بەردەكان وشتی تر.