إعدادات العرض
اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ…
اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ، وَبِكَ آمَنْتُ، وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ، وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ، وَبِكَ خَاصَمْتُ، اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ، لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ أَنْ تُضِلَّنِي، أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ، وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ». واتە: «ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد، وباوەڕم بە تۆ هێنا، وپشتم بە تۆ بەست، وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە، بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە، خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ لەوەى کە گومڕام بکەیت، وتۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت، وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Tiếng Việt অসমীয়া Kiswahili Nederlands සිංහල ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasy Македонскиالشرح
لە نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ:ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد)؛ وفەرمانبەرداری تۆم، (وَبِكَ آمَنْتُ:وباوەڕم بە تۆ هێنا)؛ وبە ڕاستم دانا ودانم پێدانا، (وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ:وپشتم بە تۆ بەست)؛ وهەموو كاروبارێكم بە تۆ سپارد، (وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ:وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە)؛ گەڕامەوە وبەرەو لای تۆ هاتم، (وَبِكَ خَاصَمْتُ: بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە)؛ وبە یارمەتی تۆ بەرامبەر بە دوژمنانت دەوەستمەوە، (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ:خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم)؛ وبە هێز ودەسەڵاتت، (لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ:هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ)، (أَنْ تُضِلَّنِي:لەوەی كە گومڕام بكەیت)؛ ولادەم لەسەر ڕێبازی هیدایەت وسەركەوتووم بكەیت بۆئەوەی ڕەزامەندیت بەدەست بهێنم، (أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ:تۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت)؛ وهەرگیز لەناو ناچیت، (وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ:وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن).فوائد الحديث
ڕێگەپێدراوە ستایشكردن بخرێتە پێش پرسیار كردن لە كاتی هەموو داوایەكدا.
واجبێتی تەوەکول وپشت بەستن تەنها بە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وداواکردنی پاراستن تەنها لە ئەو زاتە مەزنە؛ چونکە هەموو سیفەتەکانى کامڵێتی تەنها لە ئەو زاتەدایە، هەموو بوونەوەرەکان لاواز وبێ توانان ودەمرن، بۆیە شیاوی ئەوە نین بەندە پشتیان پێ ببەستێت وداوایان لێبکات.
شوێنکەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ووتنی ئەم نزایە گشتیرە بەهێزە کە گوزارشت لە ڕاستگۆیی ئیمان وئەوپەڕی دڵنیایی -یەقین- دەکات.
سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (أَنْتَ الْحَيُّ:تۆ زیندوویت)؛ واتا: دەبێت داوای پەناگرتن تەنها لە تۆ بكرێت نەك لە هیچ یەكێكی تر.