إعدادات العرض
خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد
خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران-ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لام کە دوو کچی خۆی لە باوەشدا بوو، منیش سێ خورمام پێی بەخشی، یەک خورمای دا بە هەریەکێكیان وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى خورماکەى ئەویشیان کرد؛ بۆیە (ئافرەتەکە) ئەو خورمایەی کە دەیویست بیخوات لە نێوانیان کردی بە دوو لەتەوە، ئەم کردەوەیەی تووشی سەرسوڕمانی کردم، بۆیە باسی کردەوەى ئەو ئافرەتەم کرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Kiswahili Magyar ქართული සිංහල Română অসমীয়া ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ ગુજરાતીالشرح
عائیشە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- بۆمان دەگێڕێتەوە كە ئافرەتێکی هەژار هات بۆ لای ودوو کچی لە باوەشدا بوو، ئەویش (عائیشە) سێ خورمای پێ بەخشی، ئافرەتەكە دوو خورمای دا بە منداڵەكانی، وسێیەم خورمای بەرز کردەوە بۆ دەمی بۆئەوەى بیخوات، بەڵام کچەکانى داواى ئەو خورمایەیشیان كرد كە دەیویست بیخوات، بۆیە ئافرەتەکە خورماكەی کرد بە دوو لەتەوە ودابەشی كرد بەسەریاندا، كردەوەی ئافرەتەكە عائیشەی تووشی سەرسوڕمان کرد، بۆیە باسیکرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: خواى گەورە بەهۆی ئەو کارەیەوە بەهەشتی بۆ مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کارەیەوە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد.فوائد الحديث
فەزڵ وپلە وپایەى خێرکردن کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی باوەڕی ئیماندار بە خواى گەورە، ومتمانەبوونی بە پەیمان وفەزڵی پەروەردگاری.
گەورەیی سۆز وڕەحمەتی دایکان بەرامبەر منداڵەکانیان وترسیان لەوەى تووشی تیاچوون وزیان ببن.
فەزڵ وپلە وپایەی بەخشین بە کەسێکی تر وخۆ بێبەشكردن لێی، وبە ڕەحم بوون بەرامبەر بچووکەکان، وچاکەکاری ونەرمونیانی بوون بەرامبەر کچان؛ ئەمانە هۆکاری چوونە بەهەشت وڕزگاربوونن لە دۆزەخ.
کەمی هەر شتێک نابێتە هۆکاری نەبەخشینی، بەڵكو خێرخواز پێویستە خێر بكات بەوەی لەبەردەستدایە ئەگەر كەم یان زۆر بێت.
ئاماژەیە بۆ حاڵ وگوزەرانی ماڵەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وچۆن خۆی وخێزانەکانی دەژیان، وهیچ شتێك لە ماڵەكانیاندا نەبووە بۆ خواردن جگە لە خورمایەك یان سێ خورما نەبێت.
التصنيفات
فەزڵی کردەوە چاکەکان