ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت

ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کە بە عەتائی کوڕی ئەبو ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت نیشان بدەم؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباسیش ووتی: «ئەو ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئافرەتەکە ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت لە کاتی توشبونم بەو نەخۆشییە؛ داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- بە عەتائی کوڕی ئەبی ڕەباحی ووت: ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت پێ نیشان بدەم؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباس ووتی: ئەو ئافرەتە حەبەشیە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من نەخۆشیەكم هەیە وتووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، وبەشێك لە لاشەم دەردەکەوێت كاتێك بێھۆش دەبم، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت، ئافرەتەکە ووتی: كەواتە ئارام دەگرم، پاشان ووتی: داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت ئەگەر تووشی فێ هاتم. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.

فوائد الحديث

ئارامگرتن لەسەر تاقیکردنەوە وناخۆشیەکان لە دونیادا هۆکاری چوونە بەهەشتە.

نەوەوی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پەركەم هۆكارە بۆئەوەی نەخۆش پاداشتی كامڵ وتەواوی پێببەخشرێت.

ئاماژەیە بۆ پاكی وشەرم وحەیای هاوەڵە ئافرەتەکان -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وبەپەرۆشیان لەسەر ئەوەی داپۆشراو بن، ئەم ئافرەتە گەورەترین شت لێی دەترسا بریتی بوو لە دەرکەوتنی لاشەی.

ئیبن حەجەر دەڵێت: جێ بەجێكردنی قورستر چاكترە لە بەكارهێنانی ڕوخسەت بۆ كەسێك بزانێت توانای هەیە لە نەفسی خۆیدا، وئەم قورسیە نەبێتە هۆی لاوازی پابەندبوونی لە دینداریدا.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆئەوەی چارەسەر كردنی هەموو نەخۆشییەكان بە دۆعا كردن وهانا بردنە بۆ الله؛ ئەمە چاكتر وبەسوودترە لە چارەسەر كردن بە دەواکان، وكاریگەری پاڕانەوە لەسەر لاشە گەورەترە لە كاریگەری دەرمانەكانی لاشە، وئەم پاڕانەوە بۆ داواكردنی شیفا دێتە دی وسوودی دەبێت بە دوو مەرج: 1- لەلایەن نەخۆشەكەوە؛ بەوەی بە نیەت ودڵسۆزییەوە بپاڕێتەوە. 2- لەلایەن چارەسەركارەوە؛ بەوەی بەهێز بێت لە ڕوو كردنە پەروەردگار وپاڕانەوە لێی، وبەهێز بێت لە دڵیدا بە تەقوا وتەوەكول بە خوای گەورە، وخودا زاناترە.

ئیبن حەجەر دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وازهێنان لە چارەسەر وەرگرتن؛ ڕێگەپێدراوە.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر, پزیشکی وچارەسەر بە دەرمان وڕوقیەی شەرعی, حوکمەکانی ئافرەتان