إعدادات العرض
ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟
ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟»، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پارەکەتی پێمەدە»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر شەڕی دژم کرد؟»، فەرمووی: «تۆیش شەڕ دژی ئەو بکە»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر بمکوژێت؟»، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تۆ شەهیدیت»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر من ئەو بکوژم؟»، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەو لە دۆزەخدایە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Magyar ქართული Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរ ગુજરાતીالشرح
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی پارەکەم ببات؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێویست ناكات خۆت بە دەستەوە بدەیت وپارەكەتی پێبدەیت، پیاوەكە ووتی: ئەی ئەگەر شەڕی دژم کرد؟ فەرمووی: ڕێگەپێدراوە تۆیش شەڕ دژی ئەو بکەیت، پیاوەکە ووتی: ئەی ئەگەر بمکوژێت؟ فەرمووی: تۆ شەهیدیت، پیاوەکە ووتی: ئەی ئەگەر من ئەو بکوژم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو شایستەیە لە دۆزەخدا سزا بدرێت لە ڕۆژی قیامەتدا.فوائد الحديث
نەوەوی دەڵێت: بەرگری كردن لە ئافرەتە مەحرەمەكان؛ واجبە بە بێ ناكۆكی، وسەبارەت بە بەرگری كردن لە نەفس بە كوشتنی بەرامبەر؛ ناكۆكی هەیە لە مەزهەبەكەماندا ومەزهەبەكانی تریش، وبەرگری كردن لە پارە وسامان؛ ڕێگەپێدراوە و واجب نییە.
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى زانست لە پێش کردەوە ئەنجامدانە، چونکە ئەم هاوەڵە پرسیاری کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى لەسەری واجبە پێش ئەوەى کردەوە بکات.
پێویستە ڕیزبەندی هەبێت لە دوورخستنەوەى دز ودەستدرێژیکەر بە ئامۆژگاری کردن یان داواى یارمەتی پێش ئەوەى شەڕی دژ بکات، وئەگەر شەڕی دژ کرد دەبێت مەبەستی دوورخستنەوە و وازهێنانى بێت نەک کوشتنی.
خوێن وماڵ وسامان وکەسایەتی -شەرەف- وناوبانگی مسوڵمان حەرامە.
نەوەوی دەڵێت: بزانە شەهید سێ جۆرە؛ یەكەم: كوژراو لە جەنگ دژی كافرەكان وكوژراوە بەهۆی هۆكارێك لە هۆكارەكانی كوشتن، ئەمە حوكمی شەهیدەكانی هەیە لە پاداشتی قیامەت ولە حوكمەكانی دونیا، وناشۆردرێت ونوێژی لەسەر ناكرێت. دووەم: شەهید لە پاداشت؛ ئەمە حوكمە دونیاییەكانی بەسەردا جێبەجێ نابێت بۆیە دەشۆردرێت ونوێژی لەسەر دەكرێت وپاداشتی شەهیدەكانی هەیە لە قیامەتدا ومەرج نییە پاداشتی وەكو پاداشتی شەهیدی یەكەم بێت، ئەمانیش بریتین لە: ئەوەی بە نەخۆشی سك دەمرێت، وئەوەی بە تاعون دەمرێت، وئەوەی شتێك دەڕمێت بە سەریدا ودەمرێت، وئەوەی بەهۆی بەرگری لە پارە وسامانەكەی دەكوژرێت، وجگە لەمانە كە لە فەرموودە سەحیحەكاندا ناویان بە شەهید باسكراوە. سێیەم: ئەوەی بە فێڵ ونهێنیەوە شتێك دەبات لە دەستكەوتنی جەنگ وهاوشێوەكانی پێش دابەشكردنیان؛ ئەوانەی فەرموودەكانیان گێڕاوەتەوە نكۆڵیان كردووە لەوەی پێی بووترێت شەهید ئەگەرچیش كوژرا بێت لە جەنگی دژی كافرەكان، بەڵام هەر حوكمی شەهیدی هەیە لە دونیادا بۆیە ناشۆردرێت ونوێژی لەسەر ناكرێت، وپاداشتی كامڵی بۆ نییە لە قیامەتدا.