إعدادات العرض
نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ
نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ
لە ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، (لە کاتی ماتەمینیدا) نابێت جلی بۆیەکراو لەبەر بکات؛ مەگەر جلی عەسب^ نەبێت، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت (لە سووڕی مانگانە)، دەتوانێت (پاش پاكبوونەوە) کەمێک لە قست وئەزفار^^ لەخۆی بدات». ^(عەسب: جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان)، ^^(قست وئەزفار: جۆرێکن لە بخوڕ)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili සිංහල Română অসমীয়া ไทย मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ لەسەر مردووی بە وازهێنان لە بۆن وكل وخشڵ وزێڕ وجلی جوان ئینجا مردووەكە باوكی یان برای یان كوڕی یان جگە لە ئەمانە بێت، مەگەر بەهۆی مردنی مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، لە کاتی ماتەمینی مێردەكەیدا نابێت جلی بۆیەکراو بۆ ڕازاندنەوە لەبەر بکات جگە لە جلی عەسب نەبێت، عەسب جۆرە جلێكی یەمەنیە كە نابێـتە هۆی سەرنجڕاكێشان وبۆیە دەكرێت پێش چنینی، ونابێت كل لە چاوی بدات بۆ خۆ ڕازاندنەوە، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت لە سووڕی مانگانە، دەتوانێت پاش پاكبوونەوە کەمێک لە قست وئەزفار لەخۆی بدات؛ كە ئەمانە جۆرێکن لە بخوڕ ومەبەستەكانی بۆنیان تێدا نیە، وڕێگەپێدراوە بۆ ئەو ئافرەتەی كە پاك دەبێتەوە لە سوڕی مانگانە بەكاریبهێنێت بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش، لە شوێنی خوێنەكە دەدرێت لە دەوروبەری ئەندامێنی زاوزێ، بۆ بۆن خۆشكردن بەكارنایەت.فوائد الحديث
ماتەمینی ڕاگەیاندن مەبەست لێی ئەوەیە ئافرەت خۆی ناڕازێنێتەوە بۆئەوەى خوازبێنی بکرێت، بۆیە پێویستە واز لە هەموو شتێک بهێنێت کە خۆڕازاندنەوەى تێدایە لە خشڵ وزێڕ وبۆن وکل وجلی ڕازێندراو.
نەهی کراوە ئافرەت زیاتر لە سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕابگەیەنێت بەهۆی مردنی کەسێکی، جگە بۆ مێردەکەى نەبێت.
ڕوونكردنەوەی پلە وپایەی مێرد، چونكە بۆ كەسێكی تر ماتەمینی ڕاناگەیەنێت زیاتر لە سێ شەو.
ڕێگەپێدراوە سێ ڕۆژ یان کەمتر ماتەمینی ڕابگەیەنێت بۆ جگە لە مێرد، بۆ هێورکردنەوەى کارەساتەکە لەسەر نەفس.
واجبە ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت بەهۆی مردنی مێردەکەی وماوەکەیشی بریتیە لە چوار مانگ ودە ڕۆژ، ئەگەر سکپڕ بوو ئەوا پاش ئەوەى منداڵی دەبێت.
ڕێگەپێدراوە جلی ڕەنگدار بپۆشێت ئەگەر بۆ خۆڕازاندنەوە نەبێت، وپێوەر بۆ ناسینی خۆڕازاندنەوە بریتیە لە نەریتی -عورفی- باو لەو ناوچەیەدا.
التصنيفات
مانەوە (العدة)