نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە

نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە

لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئوم عەتیەی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەتان شوێنی جەنازە بكەون، چونكە لەوەیە تووشی فیتنە بن یان بەهۆیانەوە خەڵكی تر تووشی فیتنە بن، هەروەها ئارامگرتنیان كەمە، پاشان ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختی نەكردۆتەوە لە قەدەغە كردن وەكو جەختكردنەوەی لەسەر نەهی لێكراوەكانی تر.

فوائد الحديث

نەهی کردن لە ئافرەتان لە شوێنکەوتنی جەنازە، ونەهیەکەش گشتییە؛ نەهی كردن لە شوێنكەوتنی جەنازە ئەم خاڵانە دەگرێتەوە: لەکاتی ئامادەکردنی جەنازەکە، ونوێژکردن لەسەری، هەتاوەکو دەبرێت بۆ گۆڕستان ودەنێژرێت.

هۆکاری نەهی كردن لە ئافرەتان ئەوەیە کە ئارامگر نین لەسەر ئەو دیمەنە ناخۆش وکاریگەرانە؛ لەوەیە ناڕەزایی وتوڕەیی وایان لێدەربکەوێت کە پێچەوانەى ئارامگرتنە کەواجبە لەسەر موسوڵمانان.

ئەسڵ وبنەما لە نەهی کردندا بۆ حەرامبوونە بەڵام ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- وا تێگەیشت بەهۆی ئەوەى باسکراوە لەگەڵ حاڵەتەکەدا کە ئەم نەهی کردنە لە شوێنکەوتنی جەنازە جەختی لەسەر نەکراوەتەوە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە بە توندی نەهی كراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە لەلایەن ئافرەتانەوە زیاتر لەوەى لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.

التصنيفات

بەڵگە وئاماژەکردنی دەستەواژەکان وچۆنیەتی دەرهێنانی بڕیار وحوکمەکان, سەردانیکردنی گۆڕەکان