پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە

لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیست»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سی».

[حەسەنە]

الشرح

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: (السلام علیکم)، ئەویش وەڵامی دایەوە وپاشان هات دانیشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: دە چاكەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: (السلام علیکم ورحمة الله)، ئەویش وەڵامی دایەوە وپیاوەكە دانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بیست چاكەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: (السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته)، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سی چاكەی بۆ نووسرا؛ واتا بەرامبەر هەر دەستەواژەیەك دە چاكەی بۆ دەنووسرێت.

فوائد الحديث

ئەوەى لە ڕێگاوە دێت و بەپێوەیە سەلام دەکات لە ئەوانەى دانیشتوون.

پاداشت زیاد دەبێت بە پێی زیاد كردنی دەستەواژەكانی سەلامکردنەکە.

باشترین شێواز لە سەلامكردندا بریتیە لە: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وباشترین شێوازی وەڵامدانەوە بریتیە لە: (وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته).

پلەکانى سەلامکردن و وەڵامدانەوەى جیاوازە، و بەهەمان شێوە پاداشتیان جیاوازە.

ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت بانگخواز هەوڵبدات خەڵکی فێری خێر وچاکە بکات، وئاگاداریان بكاتەوە بۆ بەدەستهێنانى باشترین.

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر ئەو كەسەی سەلام دەكات ئەم بەشەیش زیاد بكات (ورحمة الله)؛ ئەوا سونەتە (وبركاته)یش زیاد بكات، ئەگەر (وبركاته)ی زیاد كرد؛ ئایا ڕێگەپێدراوە دەستەواژەی تر زیاد بكات لە وەڵامدانەوەدا؟ هەروەها ئەگەر ئەو كەسەی سەلام دەكات چەند دەستەواژەیەكی زیاد كرد لە پاش (وبركاته)؛ ئایا ئەمە ڕێگەپێدراوە؟، لە [موطأ]ی مالك دا هاتووە لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەلامكردن بە (بەرەكەت -وبركاته-) كۆتایی دێت.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن