هرس بوو بت وب ه ل بروونو بخوات ان بخواتو؛ ئوا با وو تواو بات نشنت، ئو خوا ور خواردن وخواردنو بخشوو

هرس بوو بت وب ه ل بروونو بخوات ان بخواتو؛ ئوا با وو تواو بات نشنت، ئو خوا ور خواردن وخواردنو بخشوو

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك بەهۆی لەبیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە لەكاتی ڕۆژووگرتنی فەرز یان سوننەت؛ ئەوا با ڕۆژووەكەی تەواو بكات ونەیشكێنێت چونكە مەبەستی ڕۆژوو شكاندن نەبووە، بەڵكو ئەمە ڕزقێكە لە خواردن وخواردنەوە كە خودا پێی بەخشیووە.

فوائد الحديث

دروستێتی ڕۆژووی ئەو کەسەی بخوات یان بخواتەوە بەهۆی لەبیرچوونەوە.

هیچ گوناهێک نییە لەسەر ئەو ڕۆژووگرەی کە دەخوات یان دەخواتەوە بەهۆی لەبیرچوونەوەوە؛ چونکە ئەمە بە ویستی خۆی نەبووە.

میهرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەكانی وئاسانكاری بۆیان، وهەڵگرتنی بارگرانی وناڕەحەتی لە ئەستۆیان.

ڕۆژووگر ڕۆژووەكەی ناشكێت بەو شتانەی ڕۆژوو پوچەڵ دەكەنەوە؛ مەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا بێت: 1- دەبێت زانا وبەئاگا بێت، ئەگەر بە نەزانینەوە بێت ئەوا ڕۆژووەكەی ناشكێت. 2- دەبێت لەبیری بێت کە بەڕۆژووە، ئەگەر بەهۆی لەبیرچوونەوە بێت؛ ئەوا ڕۆژووەكەی دروستە وقەزا كردنەوەی لەسەر نییە. 3- دەبێت بە بژاردەی خۆی بێت نەك ناچار كرابێت بە خواردن یان خواردنەوەی شتێك لەوانەی ڕۆژوو دەشكێنن.

التصنيفات

پوچەڵکەرەوەکانی ڕۆژووگرتن