إعدادات العرض
پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە،…
پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات
لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português සිංහල Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili Hausa ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە كە ئیزاری پیاوی مسوڵمان (ئیزار: ئەو پۆشاكەیە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشێت)؛ ئەم ئیزارە سێ حاڵەتی هەیە: یەکەم: سوننەتە پۆشاکی پێی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق-ی بێت. دووەم: دروستە لە نیوەی قاچی تا قولە پێیەکان بێت، وهیچی لەسەر نیە. سێیەم: حەرامە پۆشاکی پیاوی موسوڵمان لە خوار قولە پێیەکانی بێت، وترسی بەركەوتنی ئاگری لەسەرە، وئەگەر بۆ فیز و لووتبەرزی و خۆشی و گوێنەدان بێت بە پەیامی ئیسلام ئەوا الله سەیری ناکات.فوائد الحديث
ئەوەی باسکرا لە سیفەتی پۆشاک تەنها بۆ پیاوانە وئافرەتان ناگرێتەوە، وئەوان فەرمانیان پێکراوە لاشەیان بە تەواوی دابپۆشن.
هەموو ئەو پۆشاکانەی بەشی خوارەوەی پیاوان دادەپۆشێت پێی دەووترێت ئیزار؛ جا بیجامە بێت یان شەڕواڵ یان شێوەی جزداشەیی وتەنورەیی، وهەموو ئەمانە حوکمە شەرعییەکە دەیانگرێتەوە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
التصنيفات
ئادابەکانی پۆشاکەکان (جلەکان)